سلێمانی لەڕووی تەندروستییەوە لەسەر ئاستی شارەکانی هەرێم و عێراق پێشەنگە

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، سلێمانی لەڕووی تەندروستییەوە لەسەر ئاستی شارەکانی هەرێم و عێراق پێشەنگە.

گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، ”لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا، بەشێوەیەکی بەردەوام لیژنەکان سەردانی دوکان و بازاڕ و شوێنە گشتییەکانیان کردوە و لە هەڵمەتەکانیاندا پشکنینیان بۆ سەرجەم ئەو خواردن و خواردنەوانە ئەنجامداوە کە لەلایەن بازرگانەکانەوە بە هاوڵاتییان دەفرۆشرا”.

ئەوەشی ئاشکرا کرد، ”لەسەر بنەمای ئامارە تۆمارکراوەکانی مانگی رەمەزانی پیرۆز و بەهۆی پابەندبوونی شوێنەکان بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن، سلێمانی پێشەنگی پاکوخاوێنییە لەسەر ئاستی تەواوی شارەکانی هەرێم و عێراق، کە ئەوەش ئامانجی سەرەکی کاروچالاکی رۆژانەی لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانییە نەک سزادان و زیانگەیاندن بە بازاڕیان”.

دەشڵێت، ”ژمارەیەکی زۆر کەم لە چێشتخانە، ریستۆران و کارگەکانی ئامادەکردنی شەربەت و شیرینی سەرپێچییان کردووە کە لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە رووبەڕووی داخستن و رێکاری یاسایی کراونەتەوە”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ”جێگەی سوپاس و دەستخۆشییە بۆ خاوەن شوێنەکان و کارمەندەکانیان کە زۆربەی زۆری ئەو چێشتخانە و ریستۆرانت و هەموو ئەو شوێنانەی لیژنە هاوبەشەکان سەردانیکردون کە خواردن و خواردنەوە دروست دەکەن، پابەندی مەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەکانی دیکەی کارکردن بوون”.

بابەتی پێشتر

شارەوانیی سلێمانی بۆ گەشتیاران: هاوکاربن لە کەمکردنەوەی ئەرکی ژینگە پارێزان

بابەتی دواتر

وادەی ناردنی مووچەی مانگی چوار ئاشکراکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share