تۆمەتبارێكى هەڵكوتانە سەر كۆمپانیایەكى دراو دەستگیرکرا

دەزگاى ئاسایشى هەرێم دەستگیركردنى تۆمەتبارێكى هەڵكوتانە سەر كۆمپانیایەكى دراوی لە شاری سلێمانی راگەیاند.

دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، “كاتژمێر 9:30 خولەکی شەوى 20 ی حوزەیران تۆمەتبارێك بە ناوى(س. أ) بە مەبەستى دزیكردن، هەڵدەكوتایە سەر كۆمپانیایەكى ئاڵوگۆڕى دراو لە یەكێك لە مۆڵەكانى شارى سلێمانى، دواى ئەوەى بە زەبرى چەك، بڕێكى زۆری پارە لە كارمەندى كۆمپانیاكە برد”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “پاش ئاگاداركردنەوەى هێزەكانى ئاسایش و بەدواداچوون و گەڕانى ورد بۆ دۆزینەوەى تۆمەتبارەكە، سەرئەنجام توانرا لە ماوەى كەمتر لە چوار كاتژمێردا تۆمەتبار دەستگیر بكرێت و پارە دزراوەكەش وەربگیرێتەوە”

.ئاشکراشیکرد، “تۆمەتبارەكە دانیشتووى هەرێمى كوردستانە و تەمەنى 23 ساڵە، لە ئێستادا راگیراوە و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكەى بەردەوامە”.

بابەتی پێشتر

ئامارێک: لە 10 ساڵی رابردوودا جیابوونەوە بە رێژەی 135% زیادیکردووە

بابەتی دواتر

راوێژکاری سودانی: تانە لە بودجە نادەین و کێشەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان کۆتاییهاتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share