ڕاگەیەندراوێك لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردووەتەوە، ئۆپەراسیۆنێكیان لە ناوچەی قەرە حەسەن و سنووری چەند گوندێك ئەنجامدا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لیوای 22ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، لە میحوەری چواری هێزەكانی پێشمەرگە، ئۆپەراسیۆنێكیان لە سنووری ناوچەی قەرە حەسەن بۆ گوندەكانی جەوەڵ بۆر و ئاخور گورجی و ئەو ناوچانەی، كە گومان دەكرا تیرۆریستانی داعش وەك رێڕەوی هاتوچۆ و مانەوەیان بەكاریاندەهێنا، ئەنجامدا.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئۆپەراسیۆنەكە، لە چوار قۆڵەوە دەستیپێكرد و ماوەی شەش كاتژمێر بەردەوامبووە و یەكەكانی لیوای 22ی پیادە بەشداربوون.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە كۆتایی مانگی ئابدا تیرۆریستانی داعش دوو هاوڵاتیی كوردی خەڵكی ناوچەكەیان شەهیدكرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: هەرێم و عێراق لە سەر میکانیزمی هەناردەکردنەوەی نەوت رێککەوتن

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، هەرێم و عێراق لە سەر میکانیزمی هەناردەکردنەوەی نەوت رێککەوتن. وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share