بافڵ تاڵەبانی: ئەرکی یەکێتییەکانە سووربن لەسەر خزمەتکردنی کەرکوک

هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ ئەنجومەنی مەڵبەندی ڕێکخستنی کەرکوک کۆبووەوە و ڕایگەیاند، “یەکێتی لەهیچ قۆناغێکی سەخت و دژواردا پشتی لە کەرکوک نەکردووە و نایکات، بۆیە ئەرکی ئێوەی یەکێتییەکانە سوورتربن لە خزمەتکردنی کەرکوک”.

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، “ھەموو ئەرکە ڕێکخراوەییەکان تەرخانبکەن بۆ سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان و کاندیدەکانی، چونکە سەرکەوتنی یەکێتی و گۆڕان لەم ھەڵبژاردنە زامنی کوردستانیبوونی کەرکوک و پاراستنی گیانی پێکەوەژیانە لەنێوان ھەموو نەتەوە و پێکھاتەکاندا”.

لە کۆبوونەوەکەدا كە ڕەفعەت عەبدوڵڵا بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی و ئاسۆ مامەند و ئەمین بابە شێخ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوون، محەمەد عوسمان، لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێکخستنی کەرکوک لە وتەیەکیدا ئاماژەی بە ھەنگاوەکانی بانگەشەی سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان کرد و ڕۆشنایی خستەسەر ڕێکخستنەکانی یەکێتی کە ھەموو ھەوڵێکیان بۆ دەرچوواندنی کاندیدەکانی ھاوپەیمانی و پارێزگاریکردنە لە دەنگەکانی کورد.

بافڵ تاڵەبانی سەرباری دەربڕینی سوپاسگوزاری بۆ ھەڤاڵان و کادران و ئەندامانی یەکێتی لە کەرکوک کە جوامێرانە قۆڵیان ھەڵماڵیوە و لە خەمی کوردستانیبوونی کەرکوک کاردەکەن، ئەرک و بەرپرسیارێتیی حزبی و تێکۆشانی ئەم قۆناغەی ڕوونکردەوە و پێیڕاگەیاندن یەکێتی لەهیچ قۆناغێکی سەخت و دژواردا پشتی لە کەرکوک نەکردووە و نایکات.

بابەتی پێشتر

حكومەت ئەمساڵیش ناتوانێت دایانبمەزرێنێت <br> مامۆستایانی وانەبێژ سەرەتای مانگی داهاتوو بایكۆت دەكەن

بابەتی دواتر

ڕێواز فایەق بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەوەی حساب بۆ یەكێتی نەكات حسابی بۆ ناكەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share