بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، لە ئاكامی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلدا سێ كەس برینداربوون.
بەپێی راگەیەندراوێكی هاتوچۆی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لەناو شاری كەلار و لەترافیك لایتی شەقامی ئەندازیاران بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل سێ كەس برینداربوون.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە،سەرجەم بریندارەكان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار كران بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر .