یەختێك بە 80 كۆچبەرەوە لە دەریای ئیجە رزگاركران

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران رایدەگەیەنێت، یەختێك كە 80 كۆچبەری هەڵگرتبوو كە بەشێكیان كوردانی رۆژئاوای كوردستان بوون لە دەریای ئیجە لە دوورگەی كریتی سنووری یۆنان لەكاركەوت و لەلایەن تیمەكانەوە سەرجەم كۆچبەرەكان رزگاركران.

لەو بارەیەوە شێخ حسێن نوێنەری دەزگای لوتكە رایگەیاند، “دوای بەڕێكەوتنی یەختێك لە توركیاوە بەرەو ئیتاڵیا لە باشووری دورگەی كریت گرفت بۆ یەختەكە دروستبووە و و لەكاركەوتووە و كۆچبەرەكان داوای یارمەتیان كردووە و پۆلیسی دەریاوانی یۆنانی چوون بە هانایانەوە”.

راشیگەیاند، سەرجەم كۆچبەرەكان كە ژمارەیان 80 كۆچبەرە بە سەلامەتی رزگاركراون كە لە 51 پیاو 17 ژن 12 منداڵ بوون.

بابەتی پێشتر

سودانی: وڵاتان ناتوانن دەستبەردای نەوت بن

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك چارەنووسی سیستمی نوێی مووچە ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share