سودانی: وڵاتان ناتوانن دەستبەردای نەوت بن

سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وڵاتان ناتوانن دەستبەردای نەوت بن و هێشتا نەوت سەرچاوەیەكی سەرەكییە بۆ دابینكردنی سووتەمەنی لە جیهاندا.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ هەینی لە میانی ئاهەنگگێرانی ساڵیادی دامەزراندنی رێكخراوی ئۆپێك لە بەغداد وتارێكی پێشكەشكرد و رایگەیاند، “عێراق پشت بە نەوت دەبەستێت وەك سەرچاوەی سەرەكی بۆ ئابوریی وڵات و چەند گرێبەستێكیشی بۆ وەبەرهێنانی غاز واژووكردووە”.

راشیگەیاند، ئۆپێك بووەتە یەكێك لە گرنگترین رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و گۆڕانكاریی گەورەی لە وڵاتانی جیهان بەخۆوە بینیووە، بەرپرسیارێتیەكەشی تەنها بە پڕۆسەی هەناردەكردنی نەوت كۆتایی نایەت، بەڵكو دەگاتە پڕۆسەی رێكخستنی نرخەكان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی: هەوڵی زۆر دەدەین بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حکومەتی عێراق هەوڵێکی زۆر دەدات بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان.…
Total
0
Share