کاندیدێکی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە کێبڕکێکردن کشایەوە

سیناتۆرێکی کۆمارییەکان لە ویلایەتی کارۆلینای باشوور، کشانەوەی خۆی لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا ڕاگەیاند.

تیم سکۆت، کاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا و سیناتۆری کۆمارییەکان، لە چاوپێکەوتنێکدا لە فۆکس نیوز وتی، “کاتێک دەگەڕێمەوە بۆ ویلایەتی ئایۆوا بانگەشەی هەڵبژاردنەکەم ڕادەگرم و لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەکشێمەوە”.

ئەوەش خستەڕوو، “پێموایە ئەو دەنگدەرانەی کە بە منیان دەوت ئێستا کاتی خۆ کاندید کردن نییە زۆر روون و راشکاو بوون لەگەڵم”.

بڕیارە لە تشرینی دووەمی 2024 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەڕێوەبچێت و تێیدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، ڕۆن دیسانتیس، پارێزگاری فلۆریدا، نیکی هێلی، باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و چەند کەسێکی دیکە خۆیان کاندید کردووە بۆ ئەو پۆستە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیدیۆیەکی نوێ بەڵگەیە دژی ڕوسیا.. گوللـەبارانکردنی ژمارەیەک ئۆکرانی لەلایەن سەربازانی ڕوسیاوە

  ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر گرتە ڤیدیۆییەکی بڵاوکردووەتەوە کە بەڵگەیەکی ڕوونە لەسەر گوللـەبارانکردنی ژمارەیەک ئۆکرانی…
Total
0
Share