بە تاوانی تێوەگلانی لە گەندەڵی سزایەکی نوێ بەسەر سەرۆکی میانماردا سەپێندرا

بە تاوانی تێوەگلانی لە گەندەڵی دادگای میانمار سزای زیندانیکردنی بۆ ماوەی سێ ساڵ بەسەر ئونگ سان سو چی سەرۆکی پێشووی وڵاتەکەدا سەپاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە دادگای میانمار کە لە لایەن سوپاوە بەڕێوە دەبرێت، بڕیاریدا سێ ساڵ زیندانی بەسەر ئونگ سان سو چی سەرۆکی پێشووتری وڵاتەکەدا بسەپێنێت بە تاوانی وەرگرتنی بەرتیل.

سان سو چی تەمەن 77 ساڵ و هەڵگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لە دوای دەستگیرکردنی 18 تۆمەتی جۆراوجۆری ئاڕاستەکراوە، کە پەیوەندیان بە گەندەڵی و وەرگرتنی بەرتیل و دەستکاریکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانەوە هەیە، گەر سەرجەمیشیانی بەسەردا ساغ ببێتەوە سزاکانی دەگاتە 190  ساڵ زیندانیکردن.

ناوبراو کە ئێستا لە زیندانێکی تاکەکەسی یانگاوی پایتەختە و دادگاییکردنەکانی بەشێوەی داخراو بەڕێوەدەچێت، تۆمەتەکانی بە بێ بنەما وەسف دەکات.

یەکێک لە بەرپرسانی ئۆپۆزسیۆنی میانماریش لە بارەی ئەو سزا زۆرەی سەر ئونگ سان سو چی ڕایگەیاند، “ئەو ساڵە زۆرانە سزادراوە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە نەگەڕێتەوە ژیانی سیاسی و هەوڵی وەرگرتنەوەی دەسەڵات نەدات”.

 

بابەتی پێشتر

وەزیری خوێندنی باڵا: سەرجەم خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەرگیراون

بابەتی دواتر

پارێزگاری سلێمانی: شار ئارامە و بە ئارامیش دەمێنێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share