ڤیدیۆی تەقەكردنی ناو خوێندنگەیەك لە ئەمریكا ببینە

لە رووداوێکی تەقەکردندا لەناو خوێندنگەیەكی شاری ناشڤێڵی ئەمریکا شەش کەس کوژران كە سیانیان خوێندكار بوون.

چەکدارەكە کچێکی گەنج بووە و تەقەی لە خوێندنگەی کۆڤێنانت كردووە لە ویلایەتی تێنسی، لە ئەنجامدا سێ خوێندكاری تەمەن نۆ ساڵ و بەڕێوەبەر و مامۆستا و کارمەندێکی خوێندنگەكە کوژراون، وەك پۆلیسی ناشڤیڵ رایگەیاندووە.

کۆڤێنانت خوێندنگەیەكی تایبەتیی کریستیانەکانە و نزیکەی 200 خوێندكار لەو خوێندنگەیە دەخوێنن، ئەو كەسەشی كە تەقەیكردووە پێشتر خوێندكاری هەمان خوێندنگە بووە و بەپێی لێدوانی پۆلیسی ناشڤێڵ، “دوای رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ هێزەکانی پۆلیس، تەقەکەرەکە کوژراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: ئەرکی تۆم باراک وەک نێردەی سەرۆکی ئەمریکا لە سوریا کۆتاییدێت بەڵام لە ئەرکەکەی دەمێنێتەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایدەکات، سەرەڕای تەواوبوونی ئەرکەکەی، بەڵام تۆم باراک لە سوریا و عێراق لە ئەرکەکەی بەردەوامدەبێت. مارکۆ…
Total
0
Share