زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشكردنی مووچەوە ئاشكرادەكرێت

لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی پێنجی سەرجەم وەزارەت و دەستەكان بەر لە جەژنی قوربان روونكردنەوە دەدرێت و بەڕێوەبەری یەكێك لە گەنجینەكانی سلێمانیش دەڵێت، “لیستی مووچەمان ئامادەیە و چاوەڕوانی بڕیاری كۆتایی وەزارەتی دارایی دەكەین”.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، لە ئێستادا خشتەی مووچە رانەگەیەنراوە و تەنها وەزارەتی تەندروستی بۆ دابەشكردنی مووچە دیاریكراوە و بەو ماوەیەی كە ماوە ئەگەر خشتەی مووچەش رابگەیەندرێت ناتوانرێت بەر لە جەژن مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەشبكرێت بەوپێیەی ژمارەی خانەنشینان كە بەسەر بانكەكاندا دابەشكراون زۆرن و بەشێكی دەكەوێتە دوای پشووەكانی جەژنی قوربانەوە.

لای خۆشییەوە حەسەن رەشید، بەڕێوەبەری گەنجینەی یەك لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لیستی مووچەی مانگی پێنج ئامادەكراوە و بۆ دابەشكردنی مووچەی تەواوی فەرمانگەكان چاوەڕوانی بڕیاری وەزارەتی دارایی دەكەین.

بابەتی پێشتر

25 ملیۆن دینار بە خانەنشینان دەدرێت

بابەتی دواتر

یاسای بودجە گەیشتە سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share