25 ملیۆن دینار بە خانەنشینان دەدرێت

بانكی رافیدەینی حكومی لە عێراق رایدەگەیەنێت، دەستكرا بە پێدانی پێشینە بە خانەنیشان كە بڕەكەی لە پێنج ملیۆن دینارەوە دەستپێدەكات تا دەگاتە 25 ملیۆن دینار.

بەپێی راگەیەندراوێكی بانكەكە تێیدا هاتووە، دەستكراوە بە پێدانی وەجبەیەكی نوێ لە پێشینە بە خانەنشینان و قەرزەكەش بەو خانەنشینانە دەدرێت كە ماستەركارتیان هەیە و دوای تەواوكردنی رێكارەكان ئاگاداردەكرێنەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بانكەكە بەردەوام دەبێت لە پێدانی ئەو پێشینەیە بە خانەنشینان و دەتوانن لە وەرگرتنی سوودمەندببن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاپۆرتێکی ئەمریکی: پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرەتای کۆتاییهاتنی هەژموونی ئێرانە

دوای پاڵپشتیی دادگای فیدراڵیی عێراق بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراق کە دوێنێ دووشەممە پەسەندیکرد، سەرەتای پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی…
Total
0
Share