قوباد تاڵەبانی: نابێت وەزارەتی پێشمەرگە و ریفۆرم لە هێزەکانی پێشمەرگە تێکەڵ بە ململانێی سیاسیی بکرێن

قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ شاندی سەربازی بەریتانی رایگەیاند، “نابێت ململانێی حیزبی و کێشە سیاسییەکان کاریگەرییان هەبێت لەسەر جێبەجێکردنی رێڕەوی پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ شاندێکی سەربازیی بەریتانی بە سەرۆکایەتی مارشاڵ سامی سامپسۆن، گەورە راوێژکاری بەرگریی بەریتانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا رایگەیاند، “نابێت ململانێی حیزبی و کێشە سیاسییەکان کاریگەرییان هەبێت لەسەر جێبەجێکردنی رێڕەوی پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی هێزی پێشمەرگە یەکگرتووتر و تۆکمەتر و راهێنراوتر بێت”.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی نیگەرانی خۆی لەبارەی دۆخی ئێستا و کێشە ناوخۆییەکانی کوردستان دەربڕی و ئاماژەی بەوەکرد، “پێویستە هەموو لایەک درک بە ‌‌هەڕەشەکان و مەترسییەکانی بەردەم هەرێمی کوردستان بکەن و بەرژەوەندییە باڵاکان نەکەنە قوربانیی بەرژەوەندیی حیزبی”.

وتیشی، “نابێت دەستێوەردانی حیزبی و ململانێی سیاسی کاریگەری هەبێت لەسەر رێڕەوی جێبەجێکردنی خاڵەکانی پلانی چاکسازی و پرۆسەکە پەک بخات یان خاوی بکاتەوە”.

 

بابەتی پێشتر

دامەزراندن بۆ بەڕێوەبەرایەتییەک بە شێوەی تیروپشک دەکرێت

بابەتی دواتر

پێنج كەس لە كاتی یاریكردنی قوماردا دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی ژنانە

ئەمڕۆ 8ی ئازار (8ی مارس) لەجیهاندا بە ڕۆژی جیهانیی ژنان دانراوە، بەو بۆنەیەوە ‏لەسەرتاسەری جیهان یادی ڕۆژەكە دەکرێتەوە،…
Total
0
Share