مامۆستا و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن

مامۆستا و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی بڕیاریاندا جارێکی دیکە خۆپیشاندان ئەنجام بدەن و درێژە بە بایکۆتی دەوام و خوێندن بدەن.

نوێنەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،  تاوەکو وەڵامی داواکارییەکانمان دەدرێتەوە، لەگەڵ چین و توێژەکانی دیکەی کۆمەڵگا، لە بایکۆت کردنی دەوام و دەربڕینی ناڕەزایەتییەکانمان بەردەوام دەبین.

ئاماژەی بە وەشکرد، سبەینێ لەبەردەم کەمپی راپەڕینی زانکۆی سلێمانی خۆپیشاندان ئەنجام دەدەین و بایکۆتی دەوام و هۆڵەکانی خوێندن دووپات دەکەینەوە.

مامۆستا و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی هاوشێوەی مامۆستایان و فەرمانبەران، ناڕازین لە دواکەوتنی مووچەکانیان لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە، بەو هۆیەوە ناڕەزایی دەردەبرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ سەڵاحەدین بەهائەدین: هەواڵی کـ.ـۆچی دوایی مامۆستا حسێنی برای بەڕێزتان دڵگران و غەمباری کردین

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی هەواڵی کـ.ـۆچی دوایی حسێن محەمەد سەڵاحەدین، برای سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە. بافڵ…
زیاتر ببینە

لە پارێزگای موسەننا هۆشداری لەبارەی بڵابوونەوەی تای خوێنبەربوونەوە دەدرێت

فەرمانگەی تەندروستیی موسەننا بڵاویكردووەتەوە، ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە تای خوێنبەربوون گەیشتووەتە شەش حاڵەت و هۆشداری لەبارەی بڵاوبوونەوەی…
Total
0
Share