پێنج كەس لە كاتی یاریكردنی قوماردا دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران ئەمڕۆ پێنجشەممە رایدەگەیەنێت، پێنج كەسیان دەستگیركردووە كە سەرقاڵی قوماركردن بوون و لە ئێستاشدا لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ ئەنجامدەدرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئاگاداركردنەوەی بەشی نەهێشتنی تاوانی سۆران كەوا لە یەكێك لە كافتریاكانی ناوبازار یاریی قوماركردن ئەنجامدەدرێت، شەوی رابردوو مەفرەزەكانی نەهێشتنی تاوان بە هاوكاریی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن چوونە شوێنی مەبەست و توانرا پێنج كەس كە خەریكی یاریی قوماركردن بون دەستگیر بكرێن.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، پەراوی لێكۆڵینەوەیان بۆ رێكخرا و لەئێستادا بە بڕیاری دادوەر راگیراون بەپێی ماددە 389 لە یاسای سزدانی عێراقی، لێكۆڵینەوەش لەگەڵیان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم: %14ی هاوڵاتییان خۆیان لە فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک تۆمارنەکردووە

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم ئاشکرایکرد، تاوەکو ئێستاش %14ی هاوڵاتییان بە هۆکاری جۆراوجۆر خۆیان لە فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک تۆمارنەکردووە.…
Total
0
Share