دامەزراندن بۆ بەڕێوەبەرایەتییەک بە شێوەی تیروپشک دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەڵەبجە، 20 کەس بە شێوەی تیروپشک دادەمەزرێنێت کە پێویستە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان بن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، “هەڵدەستین بە ئەنجامدانی تیروپشکێک بۆ هەڵبژاردنی 20 کەس بە مەبەستی دامەزراندنیان بە شێوەی گرێبەست لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “مەرجە پێشکەشکار تەمەنی 35 ساڵ زیاتر و 18 ساڵ کەمتر نەبێت، خاوەنی رەگەزنامەی عێراقی بێت، دانیشتووی سنووری پارێزگای ھەڵەبجە بێت، کەسوکاری پلەیەکی شەھیدبێت،  تەنھا  کەسوکاری شەھیدی سەنگەر و جینۆساید (کیمیاباران) و شەھیدی دەستی داعش دەگرێتەوە”.

ئاشکراشیکرد، “دامەزراندنەکە ئەم پسپۆڕییانە دەگرێتەوە (یاسا- بەکالۆریۆس، ژمێریاری – بەکالۆریۆس، ژمێریاری – دبلۆم، ئای تی – بەکالۆریۆس، کۆمپیوتەر – بەکالۆریۆس، کۆمپیوتەر – دبلۆم، کارگێڕی – بەکالۆریۆس، کارگێڕی – دبلۆم، ئامادەیی، شۆفێر  – سەرەتایی”.

لێرەوە دەتوانیت فۆڕم پڕبکەیتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: سێ کەس بەتۆمەتی دزینی مەڕوماڵات دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، بەتۆمەتی دزینی ژمارەیەک مەڕوماڵات، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق سێ تۆمەتباریان دەستگیركرد. پۆلیسی سلێمانی…
زیاتر ببینە

سەعدی ئەحمەد پیرە: یەکێتی لەسەر داواکارییەکانی بۆ پێکهێنانی حکومەت سوورە

سەعدی ئەحمەد پیرە، رایگەیاند،”یەکێتی لەسەر داواکارییەکانی سوورە”. سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند، بانگەشەی…
Total
0
Share