پۆلیسی سلێمانى ته‌قه‌كه‌رێكى ده‌ستگیركرد

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووه‌ کە لە ھەردوو گەڕەکی ‏ھەواری شار و تاڤگە تەقەی کردبوو.‏

له‌ ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سێلمانی ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، ‏دوای ئەوەی تۆمەتبارێک لە ھەردوو گەڕەکی ھەواری شار و تاڤگە تەقەی کرد، پاش ‏لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس، توانرا تۆمەتبارەکە لەلایەن بنکەی پۆلیسی ھەواری شارەوە ‏دەستگیربکرێت.‏

لەگەڵ دەستگیکردنی تۆمەتبارەکەدا، دەستیشگیراوە بەسەر ئەو چەکەدا کە تۆمەتبارەکە ‏تەقەی پێکردبوو.‏

پۆلیسی سلێمانی باسی له‌وه‌شكردووه‌، تۆمەتبار (ھ، ف، ج) لەدایكبووى 1997 و ‏دانیشتووی گوندێکی سەر بە ناحیەی بازیانی سلێمانییە، بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و ‏لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێكی شاندە پەرلەمانییەكە: توركیا پەكەكەی كردووەتە بیانوو بۆ داگیركردنی هەرێم

ئەندامێكی ئەو شاندە پەرلەمانییەی ماوەی دووڕۆژە لە ناوچە سنوورییەكانی هەرێمن ڕایدەگەیەنێت، لەو سەردانانەی بەمەیدانی ئەنجامیانداوە بۆیان دەركەوتووە، توركیا…
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی دەربەندیخان: بەنداوی دێوانە سەرڕێژبوو و لێی دووربکەونەوە

قایمقامیەتی قەزای دەربەندیخان پاش سەرڕێژبوونی بەنداوی دێوانە، چەند رێنماییەکای بۆ هاوڵاتییان بڵاوکردەوە. قایمقامیەتی قەزای دەربەندیخان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share