پیاوێک پێش مردنی پرسەی بۆ خۆی دانا

پیاوێکی بەلجیکی بە دروستکردنی هەواڵێکی ساختە لەبارەی مردنییەوە هەرایەکی گەورەی نایەوە و رێورەسمێکی پرسەگێڕانی بۆ خۆی سازکرد تا بزانێت کێ دێتە پرسەکەی و کێ گرنگی پێنادات.

پێگەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، “پیاوێکی بەلجیکی بە ناوی داڤید بیرتن تەمەن 45 ساڵان، بە هاوکاری هاوسەرەکەی و منداڵەکانی هەواڵی مردنی خۆی بڵاوکردەوە، بە شێوەیەک کچەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردەوە کە باوکی کۆچی دواییکردووە.

داڤید ئەو کارەی بۆیە ئەنجامدابوو پێشتر پەیوەندی لەگەڵ کەسوکارەکەی باش نەبووە و سەردانیان نەکردووە، ویستوویەتی بزانێت بۆ مردنەکەی کاریگەردەبن یاخود نا.

لە دوای ئەوەی شوێنی گێڕانی پرسەکە دەستنیشانکراو بەشێک لە کەسوکارەکەی کۆبوونەوە، داڤید تووشی شۆکی کردن و بە هێلیکۆپتەرێک لە ئاسمانەوە نیشتەوە و هاتە لای کەسوکارەکەی.

لەم تاقیکردنەوەیەدا دایڤد بۆی دەرکەوت بەلای بەشێک لە کەسوکارەکەیەوە گرنگ نەبووە و ئامادەی پرسەکەی نەبوون، بەشێکی دیکەشیان پەشیمان بوون لەوەی لە رابردوودا گرنگیان پێی نەداوە و داوایانلێکردووە لە داهاتوویەکی نزیکدا بیبینن.

 

بابەتی پێشتر

مامۆستایان و فەرمانبەرانی سەربە حکومەتی هەرێم لە کەرکوک خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

بابەتی دواتر

چین بۆ ئەمریکا: رێز لە نیگەرانییەکانمان بگرن لەبارەی تایوانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینه‌وه‌یه‌ك: چای گەرم مه‌ترسیی تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ دروستدەكات ‏

به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كى كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكیی شێرپه‌نجه‌ى ئه‌مریكی، خواردنه‌وه‌ى چای زۆر ‏گەرم مه‌ترسیی تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ زیاتر ده‌كات.‏ كۆمه‌ڵگه‌ پزیشكییه‌كه‌…
Total
0
Share