مەلالا لە تەمەنی 24 ساڵیدا هاوسەرگیریی كرد

مەلالا یوسفزای چالاكوانی دیاری بواری ئافرەتان لە تەمەنی 24 ساڵیدا هاوسەرگیریی كرد.

مەلالا لە تویتێكدا كە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویكردووەتەوە نووسیویەتی، “دوێنێ لەگەڵ مالیك ژیانی هاوسەرگیریم پێكهێنا لە شاری بێرمینگهامی بەریتانیا بەئامادەبوونی خانەوادەی هەردوولا”.

مەلالا لە ساڵی 2012 لەلایەن تاڵیبانی پاكستانەوە هێرشكرایەسەری و دواتر بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی ڕەوانەی بەریتانیا كرا و خوێندنی زانكۆی لەو وڵاتە تەواوكرد، لە ساڵی 2014 خەڵاتی نۆبڵی پێبەخشرا و لەوكاتەوە بووە سیمبوڵێكی جیهانی لە بواری مافەكانی مرۆڤدا.

بابەتی پێشتر

حاكم قادر ڕەخنە لە بوونی شاندی جیاوازی كوردی لە بەغداد دەگرێت

بابەتی دواتر

(NBA) ئەنتیتۆکۆنمپو میڵواکی باکسی گەڕاندەوە سەر ڕێڕەوی سەرکەوتن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share