لە گازە بەفیڕۆچووەکانی کێڵگە نەوتییەکانی گەرمیان کارەبا بەرهەمدەهێنرێت

لە گازە بەفیڕۆچووە دەردراوەکانی کێڵگە نەوتییەکانی گەرمیان کارەبا بەرهەمدەهێنرێت و بڕەکەشی 165 مێگاواتە.

بەپێی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وێستگەی کارەبای 165 مێگاواتیی گەرمیان لە گازی بەفیڕۆچووی بیرە نەوتییەکانی حەسیرە کارەبا بەرهەمدەهێنێت.

ئاماژە بەوەکراوە کە وێستگەکە بووەتە هۆی رەخساندنی هەلی کار بۆ 118 هاوڵاتیی ناوچەکە.

بەپێی داتای حکومەتی هەرێم، رووبەری وێستگەی کارەبای 165 مێگاواتیی گەرمیان 35 دۆنم زەوییە و پێکهاتووە لە 180 مۆلیدە و 45 گۆڕەر، توانای بەرهەمی کارەبای هەر مۆلیدەیەکیش 0.9 مێگاواتە.

ئاماژە بەوەدەکات کە بەرهەمی رۆژانەی ئەو وێستگەیە، نزیکەی 100 مێگاواتە.

 

بابەتی پێشتر

کۆلێژی کشتوکاڵی بەرهەمی ئەمساڵی گەنم و جۆی دوورییەوە

بابەتی دواتر

کەمبوونەوەی رێژەی منداڵبوون لە جیهاندا هەڕەشە لە وڵاتان دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەسێک لە ئاوی زێی گەورەدا خنکا

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هاوڵاتییەک لە قەزای خەبات لەناو ئاوی زێی گەورەدا خانکا و تەرمەکەی دەرهێنراوەتەوە. بەپێی راگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share