کەمبوونەوەی رێژەی منداڵبوون لە جیهاندا هەڕەشە لە وڵاتان دەکات

گۆڤاری ئیکۆنۆمیست هۆشداریدا لەوەی دابەزینی ئاستی منداڵبوون و دووگیانبوون بووەتە قەیرانێک کە هەڕەشە لە هەموو وڵاتانی جیهان دەکات، دیاردەکەش لە وڵاتانی دەوڵەمەندەوە دەستیپێکردووە، کە 15 گەورەترین ئابوریی جیهان نزمترین ئاستی منداڵبوونیان هەیە.

لە ساڵی 2010دا، 98 وڵات لە سەرانسەری جیهاندا، دابەزینی بەرچاویان لە رێژەی منداڵبوون تۆمارکردووە، کە گەیشتووەتە نزیکەی دوو منداڵ بۆ هەر ژنێک .

لە ساڵی 2021دا 124 وڵات دابەزینی بەرچاوی رێژەی منداڵبوونیان تۆمارکردووە کە کەمترە لە دوو منداڵ بۆ هەر ژنێک .

ئەمڕۆ وڵاتانی داهات مامناوەند لە رووی کەمی منداڵبوونەوە پێش وڵاتانی دەوڵەمەند کەوتوون، بۆ نموونە بەرازیل رێژەی منداڵبوون 1.6 تۆمارکردووە، لە کاتێکدا تایلەند 1.3 بۆ هەر ژنێک تۆمارکردووە.

تەنانەت هیندستان کە دووەم وڵاتە لە جیهاندا بۆ زۆرترین دانیشتووان (دوای چین )، ئاستی منداڵبوون لە خوار دوو منداڵەوەیە و پێدەچێت ژمارەکە بەردەوام روو لە دابەزین بێت .

چاودێران پێشبینی دەکەن کە هەرەمی دانیشتووان لە وڵاتانی دەوڵەمەند و مامناوەندی داهاتدا پێچەوانە ببێتەوە، بەجۆرێک کە بەساڵاچووان ببنە گەورەترین گروپ بەراورد بەو رێژە کەمەی گەنجان.

بەپێی داتا تۆمارکراوەکان، ئەم بابەتە چیتر پەیوەندی بە ئاستی بەرزی خوێندنەوە نییە وەک لە رابردوودا هەبووە، بەڵکو پەیوەندیی بە مەیلی زیاتری ژنانەوە هەیە بۆ بەدەستهێنانی خوێندن و کارکردن، ئەمە جگە لە بەردەستبوونی بەربڵاوی رێگاکانی رێگری لە دووگیانی .

 

بابەتی پێشتر

لە گازە بەفیڕۆچووەکانی کێڵگە نەوتییەکانی گەرمیان کارەبا بەرهەمدەهێنرێت

بابەتی دواتر

كاروان یاروەیس كۆتایی بە قەیرانی مووچە دێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یوسف قەرزاوی کۆچی دواییکرد

یوسف قەرزاوی سەرۆکی پێشووی یەکێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان کۆچی دواییکرد. تویتەری تەیبەتی یوسف قەرزاوی بڵاویکردەوە، زانای جیهانی ئیسلامی…
Total
0
Share