کۆلێژی کشتوکاڵی بەرهەمی ئەمساڵی گەنم و جۆی دوورییەوە

کۆلێژی کشتوکاڵی زانکۆی سلێمانی نزیکەی 400 دۆنمی زەوی بە گەنم و جۆ داچاندبوو ئەمڕۆ بەشێکی بەرهەمەکەی دوورییەوە.

زانکۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، “كۆلیژی زانستە ئەندازیارییە كشتوكاڵییەكانی زانكۆی سلێمانی بە چاندنی چەند سەد دۆنمێك لە زەوی كشتوكاڵی، سەدان تۆن لە دانەوێڵەی جۆری گەنم و جۆی بەرهەمێناوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو زەوییەی بەرهەمەكانی لەسەر چێنراوە 400 دۆنمە و زەوی کۆلیژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکانی زانكۆی سلێمانییە، كە بەرهەمەكەی جۆی جۆری سپی و رەش بووە، بڕێكی دیکەش لە گەنمی جۆری گەنمی نان و تریتیکاڵە هەر لەو زەوییە كشتوكاڵییە بەرهەمهاتووە”.

ئاشکراشیکرد، “بەرهەمەكان بەشێكی بەكاردەهێنرێت بۆ ئالیکی پێویستی ئاژەڵەكانی كۆلیژی کشتوکاڵ، بەشێکیشی ساڵانە دەفرۆشرێت بە جوتیاران و ئەو کەسانەی بۆ مەبەستی داچاندن پێویستییان بەو بەرهەمانەیە”.

باسیلەوەشکرد، “ساڵانە لە رێی لیژنەی تایبەت، کە پێکهاتوون لە شارەزایان لە مامۆستایان و فەرمانبەران و شۆفێرانی ئامێرە کشتوکاڵییەکانی كۆلیژ لەم وەرزەدا دەست بە دروێنەی بەرهەمە كشتوكاڵییەكانی كۆلیژ دەكرێت و ئەم پرۆسەیەش لە رۆژی یەكشەممەی رابردووەوە دەستپێكراوە و بەردەوامیی هەیە”.

بابەتی پێشتر

مارکا: ڕیاڵ مەدرید ستراتیجی خۆی بۆ مباپێ ناگۆڕێت

بابەتی دواتر

لە گازە بەفیڕۆچووەکانی کێڵگە نەوتییەکانی گەرمیان کارەبا بەرهەمدەهێنرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share