محەمەد شیاع سودانی دەگاتە میسر

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق

ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ دووەمین جار لەدوای وەرگرتنی پۆستەکەی دەگاتە قاهیرەی پایتەختی میسر.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، “ئەمڕۆ دووشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەگاتە قاهیرەی پایتەختی میسر و لە لایەن عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی وڵاتەکەوە پێشوازی لێدەکرێت”.

ئاماژەیان بەوەشکرد، “ئامانج لە سەردانەکەی سودانی بەهێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی هەردوو وڵات و هاندانی کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتەیە وەبەرهێنان لە عێراقدا بکەن، جگە لەوەش قەبارەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوانیان زیادبکەن، لەو چێوەیەشدا چەند یاداشتێکی لێکتێگەیشتن واژوو دەکەن.

گفتوگۆکردن لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و میسر کە عێراق نێوەندگیری باشکردنیان دەکات، بەشێکی دیکە لە ئامانجی سەردانەکەی سودانی پێکدەهێنێت وەک لە میدیا عێراقییەکان باسکراوە.

لە دوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمە دووەمین سەردانی سودانییە بۆ میسر.

 

بابەتی پێشتر

دوو تۆمەتبار دەستگیرکران کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆیان لە کچێک کردبوو

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی کارکردنی منداڵانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی: دەستپێشخەرییەكەی سەدر هیچ ئەنجامێكی نابێت.. سوننەكان بەرەیەكيان دژی حەلبووسی پێكهێنا

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دەستپێشخەرییە نوێیەكەی موقتەدا سەدر دەریدەخات تائێستا هیچ پێشهاتێكی نوێ…
Total
0
Share