رێنماییەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەبارەت بە دەنگدانی ئەمڕۆ

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق چەند رێنماییەکی سەبارەت بە پرۆسەی دەنگدان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بڵاوکردەوە.

سەبارەت بە رێنماییەکانی کاتی دەنگدان کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، “رێگریکردن لە دەنگدەران لە کاتی دەنگدان، ئاشکراکردنی دەنگی دەنگدەران، دەستکاریکردنی کەرەستەکانی هەڵبژاردن بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە”

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “بانگەشەکردن بۆ هەر کەس و لایەنێک، هەراسانکردنی کارمەندانی بنکەکان، هەڵگرتنی چەک لە ناو ناوەندەکاندا بە هەمان شێوە قەدەغەیە”.

دەشڵێت، “بەکارهێنانی مۆبایل و گرتنی ڤیدیۆ و جگەرە کێشان لە ناوەندەکانی دەنگدان رێگەپێدراو نییە”.

لەبارەی جێبەجێنەکردنی ئەو رێنماییانەوە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق جەخت لەوە دەکاتەوە، “رێکاری یاسایی بەرامبەر هەر کەسێک دەگیرێتەبەر لە حاڵەتی سەرپێچیکردنی ئەو رێنماییانەدا بەپێی یاسای ژمارە 12ی ساڵی 2018ی هەڵبژاردنەکان”.

بابەتی پێشتر

رێبوار تەها دەنگیدا و داوا لە هاوڵاتیان دەکات بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان

بابەتی دواتر

کۆمسیۆن لەبارەی چاپکردنی ژمارەیەکی زۆری کاغەزی دەنگدانەوە روونکردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share