بەهۆی وەرگرتنی بەرتیلەوە بەرپرسێكی پێشوو زیندانیدەكرێت

دادگا سزای سێ ساڵ زیندانیكردنی بەسەر بریكاری پێشكەوتووی پێشووی وەزارەتی كارەبادا سەپاند و تۆمەتبارە بە وەرگرتنی 600 هەزار دۆلار لە كۆمپانیایەك.

دەستەی دەستپاكی رایگەیاند، بریكاری پێشكەوتووی پێشووی وەزارەتی كارەبای عێراق، 600 هەزار دۆلاری لە بەڕێوەبەری رێپێدراوی كۆمپانیایەكی وزە وەرگرتووە.

ئاشكراشیكرد، پارەكە لە ئوردنەوە خراوەتەسەر هەژماری بانكیی كوڕی ئەو كاربەدەستە لە لوبنان لە بەرامبەر وەرگرتنی پڕۆژەی وێستگەی كارۆغازیی رەشید لە لایەن كۆمپانیاكەوە.

بەپێی راگەیەندراوی دەستەی دەستپاكیی عێراق، دادگای ناوەندیی تاوانەكان كە تایبەتە بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، سزای سێ ساڵ زیندانیكردنی توندی بەسەر ئەو بەرپرسەی پێشووی وەزارەتی كارەبادا سەپاندووە، بەبێ ئەوەی زانیاریی زیاتر لەبارەی ناسنامەی سزادراوەكەوە ئاشكرابكات.

بابەتی پێشتر

مۆندیال نێیماری بە دەرکردن دا

بابەتی دواتر

پێشبینیدەكرێت 50 هەزار گەشتیار سەردانی سلێمانی بكەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کێشەی پاسپۆرت چارەسەرکرا

بەڕێوەبەری رەگەزنامە و باری شارستانیی عێراق رایگەیاند، کێشەی پاسپۆرت لە بەغداد و سەرجەم پارێزگاکانی عێراق چارەسەرکراوە. ریاز کەعبی…
Total
0
Share