ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی کارکردنی منداڵانە

بەپێی خشتەی رۆژە فەرمییەکانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ رۆژی بەرەنگاربوونەوەی کارکردنە بە منداڵان، لە کاتێکدا بەپێی راپۆرتێک لە هەر 10 منداڵ یەکێکیان کرێکاری دەکات لە جیهاندا.

بەپێی ئامارێک کە ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ بڵاویکردووەتەوە، “لە ئێستادا 160 ملیۆن منداڵ، کە پێکهاتوون لە 63 ملیۆن کچ و 97 ملیۆن کوڕ لە سەرانسەری جیهاندا کاری کرێکاری دەکەن”.

هەر بەپێی ئامارەکە، “لە ئاستی جیهاندا لە هەر 10 منداڵ یەکێکیان کار دەکات، بەڵام لە وڵاتە تازە گەشەسەندووەکان لە هەر پێنج منداڵێک یەکێکیان کاردەکات، کە زۆرینەیان لە کەرتی کشتوکاڵدا کاردەکەن”.

رێکخراوی کاری نێودەوڵەتی (ILO) لە ساڵی 2022 بۆ یەکەمجار رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی کارکردن بە منداڵانی دەستپێکرد.

بۆ ئەمساڵ لە ژێر ناونیشانی “دادپەروەریی کۆمەڵایەتی بۆ هەمووان، کۆتاییهێنان بە کارپێکردنی منداڵان” یادی ئەم رۆژە دەکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سێنتکۆم: هیچ مووشەکێکی بالیستی نزیکی کەشتیی فرۆکەهەڵگریی ئەبراهام لینکۆڵن نەبووەتەوە

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا ئاشکرایدەکات، هیچ مووشەکێکی بالیستیی ئێران، نزیکی کەشتیی فرۆکەهەڵگریی جێراڵد فۆرد نەکەوتووەتەوە. فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی…
زیاتر ببینە

سعودیە 256 هەزار و 481 کەسی گەڕاندەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان کە بەنیازی ئەنجامدانی حەجی بازرگانی بوون

وەزارەتی ناوخۆی سعودیە دیپۆرتکردنەوەی هەزاران کەسی بۆ وڵاتەکەی خۆیان راگەیاند کە بەنیازبوون فەریزەی حەجی بازرگانی ئەنجامبدەن. تەلال شەلحوب،…
Total
0
Share