زیاد جەبار: یەكێتی جەخت لە گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران دەكاتەوە

زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، یەكێتی لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پاك و بێگەردە لە كاتی خۆیدا بە جۆرێك كە لایەنەكان لەسەر ئەنجامەكەی رەزامەندبن.

ئاشكراشیكرد، چاوەڕێی سەرۆكایەتیی هەرێم دەكەین كە لەگەڵ كۆمسیۆنی عێراق وادەیەك بۆ هەڵبژاردن دابنرێت.

لەبارەی گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران، زیاد جەبار وتیشی، یەكێتی هەموو هەوڵێكی خستووەتەگەڕ كە پاشەكەوتی مووچە بۆ فەرمانبەران بگەڕێندرێتەوە و ئێمە لەگەڵ ئەوەداین كە ئەو بودجەیەی لە بەغدادەوە دێت پێویستە بە دادپەروەرانە بەسەر سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستاندا دابەشبكرێت و ئەولەویەت بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بێت.

بابەتی پێشتر

عەلی عەلاق: بەهای دۆلار بە شێوەیەكی بەرچاو دادەبەزێت

بابەتی دواتر

كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دواخرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share