عەلی عەلاق: بەهای دۆلار بە شێوەیەكی بەرچاو دادەبەزێت

عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق رایدەگەیەنێت، كاركردنی بەردەوام بە سەكۆكانی مامەڵەی دارایی كاریگەری لەسەر دابەزاندنی بەهای دۆلار هەبووە و دەشڵێت، ” لە چەند رۆژی داهاتوودا بەهای دۆلار بە شێوەیەكی بەرچاو دادەبەزێت”.

وتیشی، سەرباری ئاسانكارییەكی زۆر بۆ بازرگانان كە دۆلاریان پێدەدرێت، بەڵام ژمارەیەكی زۆریان لە بازاڕەكانی دەرەوە دۆلار دەكڕن.

ئاشكراشیكرد، ئەو بازرگانانەی كە پارەكانیان سنووردارە پێویستە كۆمپانیای بچووك دروستبكەن، تا بتوانن بە رێكارەكانی بانكی ناوەندی دۆلار بكڕن و چیتر نەبنە ھۆكاری ئەوەی لە بازاڕی ڕەشدا دۆلار بكڕن و بەهاكەی بەرزبوونەوە بەخۆوە ببینێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەرمین مەعروف: پشكی هەرێم لە یاسای بودجە بەپێی ژمارەی دانیشتووان 14%ە نەك 12.67 %

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەپێی خەمڵاندنەكانی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان نزیكەی…
Total
0
Share