دوایین زانیاری لەبارەی دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، پێشبینیدەکرێت رۆژی پێنجشەممە یان شەممەی داهاتوو دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای بودجە بدرێت.

د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “چاوەڕێ دەکەین رۆژی پێنجشەممە یان شەممەی داهاتوو دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی عێراق بدرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئێمە وەک فراکسیۆنی یەکێتی چاوەڕێ دەکەین بزانین کۆتا داڕشتنەوە چۆن دەبێت، بەپێی ئەوە بڕیاردەدەین دەنگ بە یاساکە بدەین یان نا”.

پرۆژە یاسای ئەمجارەی بودجەی عێراق بۆ ساڵی ساڵی دارایی (2023، 2024، 2025) ە کە بە زیاتر لە 200 ترلیۆن دینار خەمڵێندراوە و بە گەورەترین بودجە لە مێژووی عێراق هەژماردەکرێت.

لە پرۆژە یاساکەدا نرخی یەک بەرمیل نەوت بە 70 دۆلار و هەر دۆلارێکیش بە هەزار و 300 دینار خەمڵێندراوە.

پێشبینی دەکرێت لەدوای پەسەندکردنی بودجەکەوە بەشێک لە پرۆژەکانی حکومەت دەست بە جێبەجێکردنیان بکرێتەوە.

بابەتی پێشتر

هێزی ڕاکێشانی سعوودیە (10) یاریزان پەلکێشدەکات

بابەتی دواتر

بەرپرسی پێشووی دەزگای پاراستن: کەسانی نیشتمانپەروەر دەتوانن رێگری لەو هزرە مەترسیدارە بکەن پێیانوایە حوکمڕانی بۆ ئەوان نەبێت نابێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكى: ته‌نها له‌ دوو پرۆژه‌دا بایی نزیكه‌ى 5 ملیار دینار گه‌نده‌ڵی كراوه‌

فه‌رمانگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عێراق ئاشكرایكرد، له‌ دوو پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریدا له‌ پارێزگاى موسه‌ننا، نزیكه‌ى پێنج ملیار دینار…
Total
0
Share