بەهۆی لێچوونی غازەوە چوار کەس بوونە قوربانی

درەنگانی شەوی رابردوو لە شاری بەسرە بەهۆی لێچوونی غازەوە لە بینای یەکێک لە کۆمپانیاکاندا کەسێک مرد و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەمڕۆ سێشەممە میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، “درەنگانی شەوی رابردوو لە بینای یەکێک لەو کۆمپانیایانەی کە کارەکانی لە سێیەم پاڵاوتنەوەی پاڵاوتگەی باشووری بەسرە دەکرد لێچوونی غاز روویداوە”.

ئاشکراشی کرد، “بەهۆی رووداوەکەوە کەسێک مردووە و سیانی دیکەش برینداربوون کە دۆخی تەندروستیی دووانیان ناجێگیرە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “قوربانییەکان کرێکاری کۆمپانیاکە بوون، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە هۆکاری سەرەکیی رووداوەکە دەستیپێکردووە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆڵا شـ.ـەهید سیروان: هەوڵێکی جددی هەیە سێشەممە ناردنی مووچەی مانگی ئازار یەکلابکرێتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەوڵێکی جددی هەیە بەزووترین کات ناردنی مووچەی مانگی ئازار یەکلابکرێتەوە. پۆڵا شـ.ـەھید سیروان،…
Total
0
Share