هێزی ڕاکێشانی سعوودیە (10) یاریزان پەلکێشدەکات

دەسەڵاتی وەرزشیی شانشینی سعوودیە ئامادەکاری بۆ پرۆژەی سازکردنی مۆندیالی 2030 دەکات، بۆ ئەو مەبەستەش (10) یاریزانی گەورە و ناودار پەلکێشی خولی ڕەوشەنی سعوودی دەکات.

ئاژانسی “فرانس پرێس” ئاشکرایکردووە، دەسەڵاتدارانی شانشینی سعوودیە لە ئێستادا سەرقاڵن بە بابەتی گرێبەستکردن لەگەڵ کەریم بنزیمە، لیۆ مێسی، پلانەکەشیان تەنها بۆ ئەو دوو یاریزانە نییە و (10) یاریزانی دیکەش دەگرێتەوە.

یاریزانەکان پێکهاتوون لە، مێسی، بنزیمە، مۆدریچ، ڕامۆس، دی ماریا، کانتی، فێرمینۆ، ئەلبا، بوسکێتس، هوگۆ لۆریس.

ئاژانسەکە لە زاری بەرپرسێکی ئەو وڵاتەوە بڵاویکردووەتەوە، کە بە نیازن خولێکی بەهێز بونیادبنێن و سەرجەم ئەو یاریزانانەش کە داواکراون، براوەی مۆندیال و خولە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکانی ئەوروپا بوون، ئەوەش یاریدەدەردەبێت لە ڕاکێشانی سەرنجی جیهان بۆ سعوودیە و دۆسیەکەی لەبەردەم “فیفا”.

بابەتی پێشتر

مەیامی لە یاریگای دێنڤەر-دا بەهێزەوە گەڕایەوە

بابەتی دواتر

دوایین زانیاری لەبارەی دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share