تۆتنهام پاڵەوانی سکۆتلەندای مسۆگەرکرد

ئانجی پۆستیکۆگلوی ئوسترالی ڕێککەوتنی لەگەڵ یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز کردووە و وەرزی داهاتوو پۆستی ڕاهێنەری ئەو یانەیە وەردەگرێت.

ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ”ی بەریتانی ئاشکرایکردووە، یانەی تۆتنهام بەم نزیکانەش بەفەرمی گرێبەستی ئانجی پۆستیکۆگلو ڕادەگەیەنێت.

ڕاهێنەرەکە لەم وەرزەدا لەگەڵ یانەی شێڵتیک پاڵەوانی خول و جامی سکۆتلەندا بووە، هۆکاری دیاریکردنی بۆ ئەزموونە زۆرەکەی و شێوازی یاریکردنی دەگەڕێتەوە، لە هەمان کاتیشدا ناوێکی گەورە نییە و دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی فشارەکان لە یانە لەندەنییەکە.

پۆستیکۆگلو تەمەنی (40) ساڵە و سێڵتیک و ملبۆرن گەورەترین ئەو یانانە بوون کە ڕاهێنەرایەتی کردوون، شێوازی یاریکردنی هێرشبەرییە و گرنگی بە پلانی (4-3-3) دەدات، ئەو پلان و شێوازەش بۆ تۆتنهام گونجاوە، گرێبەستەکەی لەگەڵ “سپێرز” بۆ دوو وەرز دەبێت لەگەڵ ئەگەری نوێکردنەوەی تاوەکو 2026.

بابەتی پێشتر

کشتوکاڵی هەرێم: رێگە بە جوتیاران دەدرێت لە دەرەوەی هەرێم بەرهەمەکانیان ساغبکەنەوە

بابەتی دواتر

مەیامی لە یاریگای دێنڤەر-دا بەهێزەوە گەڕایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێستهام (80+10)ی مان سیتی ڕەتکردەوە

یانەی وێستهامی ئینگلیزی ئۆفەرێکی مانچستەر سیتی بۆ گواستنەوەی دیکلاین ڕایس ڕەتکردەوە. فابریزیۆ ڕۆمانۆ، ڕۆژنامەنووس و شارەزای بواری گواستنەوەکان…
Total
0
Share