مەیامی لە یاریگای دێنڤەر-دا بەهێزەوە گەڕایەوە

تیمی مەیامی هیت لە دووەم ڕووبەڕووبوونەوەی کۆتایی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا، بردنەوەی بەرامبەر دێنڤەر ناگێتس تۆمارکرد.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، تیمی دینڤەر ناگێتس کە براوەی یاریی یەکەمی فاینەڵی (NBA) بوو، جارێکی دیکە لە یاریگای خۆیدا “پێپسی ئارینا” میوانداریی مەیامی هیتی کرد، یارییەکەش بە ئەنجامی (111-108) لە بەرژەوەندیی یانەی میوان کۆتاییهات.

سەرەڕای ئەوەی دێنڤەر لەنێو یاریگا و هاندەرانیدا یاریکرد و نیکۆلا جۆکیچی سڕبی ئاستێکی ناوازەی نیشاندا، بەڵام ئەستێرەکانی مەیامی سەرکەوتوو بوون لە هاوسەنگکردنەوەی ئەنجامەکە و قورسکردنی دۆخەکە لەسەر دێنڤەر.

تاوەکو ئێستا دوو یاریی کۆتایی (NBA) ئەنجامدراوە، ئەنجامەکە (1-1) و چوار یاریی دیکە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی باسکەی ئەمریکا یەکلایی دەکاتەوە.

بابەتی پێشتر

تۆتنهام پاڵەوانی سکۆتلەندای مسۆگەرکرد

بابەتی دواتر

هێزی ڕاکێشانی سعوودیە (10) یاریزان پەلکێشدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share