دایکی کریستیانۆ چیرۆکی بەیەکگەیشتنی کوڕەزاکەی لەگەڵ مێسی ئاشکراکرد

دولۆریس ئاڤێرۆ، دایکی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ-ی ئەفسانەی پۆرتوگالی، نهێنی چاوپێکەوتنی کریستیانۆ جونیۆر لەگەڵ لیۆ مێسی ئەفسانەی ئەرجەنتین ئاشکرادەکات.

دولۆریس لە چاوپێکەوتنێکدا بە پۆدکاستی (ADN)ی ڕاگەیاندووە، “ساڵی 2017 لەکاتی دابەشکردنی خەڵاتەکانی باڵۆندۆر لەگەڵ کریستیانۆ جونیۆر بەیەکەوە چووینە هۆڵی چاوپێکەوتن، لەناکاو مێسی هاتەژووەرەوە، منیش پێموت، کوڕم سەیرکە ئەوە مێسی-یە، کریستیانۆی بچووک سەرسامبوو و وتی، ئەوە مێسی نییە، ئەوە بچووکە”.

هەروەها دەڵێت، “پاشان کریستیانۆ جونیۆر دەستپێشخەریکرد و سڵاوی لێکرد، مێسی زۆر کەسێکی باشە، کوڕەزاکەم باڵای لەو بەرزترە، بەڕاستی ساتێکی خۆشبوو، هەمووان لەگەڵ مێسی بە پێکەنینەوە لە بارودۆخەکەمان ڕووانی”.

ساڵی 2017 کریستیانۆ و مێسی پاڵێوراوبوون بۆ خەڵاتی باڵۆندۆر، لەو وەرزەدا ئەفسانەکەی پۆرتوگال توانی خەڵاتی باشترینی جیهان بچنێتەوە.

بابەتی پێشتر

بە بڕی زیاتر لە دوو ملیار دینار بەنداوێک لە گەرمیان دروستدەکرێت

بابەتی دواتر

جەیمس لە خولی ئینگلیزییەوە ڕوویکردە خولی قەتەر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share