ڤێرشتاپن سبەینێ کۆتایی بە کێبڕکێکانی “فۆرمولا 1” دەهێنێت

سبەینێ یەکشەممە، پێشبڕکێی سەنگافورە ئەنجامدەدرێت، بردنەوەی ماکس ڤێرشتاپنی شۆفێری هۆڵەندی ناسناوی ئەم وەرزەی “فۆرمولا 1” یەکلایی دەکاتەوە.

بڕیارە سبەینێ یەکشەممە لە مەیدانی “مارینا بەی” لە سەنگافورە، حەڤدەهەمین پێشبڕکێی پاڵەوانێتی جیهانی “فۆرمولا 1” ئەنجام بدرێت، سەرجەم شۆفێرە ناودارەکان لەنموونەی لیویس هامیڵتن، ماکس ڤێرشتاپن، چارلیس لوکلێر بەبێ کێشەی تەکنیکی لە پێشبڕکێیەکەدا بەشداری دەکەن.

بە لێکدانەوەی ژمارەکان لەسەر ئاستی شۆفێران و تیمەکان بەگشتی، بۆمان دەردەکەوێت کە بردنەوەی تیمی ڕێدبوڵی نەمسایی بەندە بە یەکەمبوونی ماکس ڤێرشتاپنی شۆفێری هۆڵەندی، بەوپێیەی خاوەنی 335 خاڵە و نزیکترین ڕکابەر لێیەوە چارلیس لوکلێری شۆفێری تیمی فێرارریە بە 219 خاڵ.

لە ئەگەری بردنەوەی ڤێرشتاپن-دا، ململانێکانی ئەم وەرزە بە فەرمی بە پاڵەوانبوونی ڤێرشتاپن و تیمی ڕێدبوڵ کۆتاییدێت.

ڕیزبەندیی شۆفێران پێش “سەنگافورە جی پی”

ڕیزبەندیی تیمەکان پێش “سەنگافورە جی پی”

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ.. تاقیکردنەوەیەکی کیمیایی کارەساتی لێکەوتەوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) دێربیی لەندەن بە بردنەوەی ئارسیناڵ کۆتاییهات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوایین چانس بۆ هازارد

بەڕێوەبەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید باوەڕیان بە گەڕانەوەی ئیدین هازارد نەماوە، لە بەرامبەردا ڕاهێنەر و یاریزانان پاڵپشتیدەکەن. ڕۆژنامەی موندۆ…
Total
0
Share