ئەمڕۆ لەسەرانسەری جیهاندا بە رۆژی جیهانی ژینگە ناسراوە، ئەمەش دوای ئەوەی لەلایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بە مەبەستی پاراستنی ژینگە و هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتییان دیاریکرا.
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ساڵانە رۆژی 5 ی حوزەیرانی وەک رۆژی جیهانی ژینگە ناساندووە و لەو رۆژەدا چەندین رێورەسم و چالاکی جۆراوجۆر بەمەبەستی پاراستنی ژینگە و هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتییان بەڕێوەدەچن.
لای خۆیەوە دەستەی ژینگەی هەرێم لە پەیامێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لهشاری دهۆك به ههماههنگیی لهگهڵ یهكێتی نێودهوڵهتیی بۆ پاراستنی ژینگهو كهش وههوا ، بههاوكاری زانكۆی دهۆك له دوو پانێڵدا باس و توێژینهوهكانی تایبهت به پیسبوونی پلاستیكی دهخرێنه ڕوو.
دروشمی ئەمساڵی رۆژی جیهانی ژینگە کە لەلایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دیاریکراوە بریتییە لە دانانی سنوورێك بۆ پیسبوونی پلاستیكی.
بەپێی ئامارێک ساڵانە 400 ملیۆن تۆن پارچەی پلاستیکی فڕێدەدرێن و ژینگە پیس دەکەن تەنانەت نیوەیان تەنها یەک جار بەکارهێندراون.
لەو ژمارەیەش 19-23 ملیۆن تۆنی خراونەتە رووبار و دەریاکانەوە، کە هاوتای بورجی ئیڤڵە.