زیاتر لە 12 هەزار گوڵ و نەمام لە هەواری شار چێندران

بەڕێوەبەرایەتیی پارکی هەواری شار بڵاویکردەوە، لە دوو مانگی رابردوودا زیاتر لە 12 هەزار درەخت و گوڵ و پەرژین لەناو پارکەکەدا چێندراون و پرۆسەکەش بەردەوامی هەیە.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا هاتووە، لە مانگی 10 ی ئەمساڵدا 63 دار و 500 سنەوبەریات 965 گوڵ و پەرژین چێندراونکە کۆی گشتییان دەکاتە هەزار و 528 .

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە مانگی 11 دا، دوو هەزار و 10گوڵ و چوار هەزار و 779 پەرژین و هەزار و 390 دار و 320 سنەوبەریات چێندراون کە کۆی گشتی دەکاتە 11 هەزار و 270.

ئاشکراشیکرد، کاری چاندنی نەمام بەردەوامی هەیە لە ناو پارکی هەواری شار بۆ زیاتر خزمەتکردنی پارکەکە و زیادکردنی رێژەی سەوزایی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی گەرمیان: بەرزەپردی شێخ محەمەد تاڵەبانی بەڕووی شۆفێراندا کرایەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە، بەرزەپردی شێخ محەمەد تاڵەبانی کرایەوە و دەتوانن بەکاریبهێنن. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، “ئاگاداری…
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی ئامادەکاری بۆ هاتنی وەرزی بارانبارین دەکات

لێپرسراوی چاککردنەوەی ئاوەڕۆ لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، ماوەی هەفتەیەکە دەستیانکردووە بە پاککردنەوەی مەنهۆڵەکانی ناوشاری سلێمانی وەک ئامادەکارییەک…
Total
0
Share