ئەمڕۆ نرخی كاره‌بای موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی ئایار له شاری سلێمانی دیاری‌کرا کە له نێوان هەزار دینار بۆ هەزار و 500 دینار دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، “به‌پێی كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان، پێدانى کارەبا له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ هاوڵاتییان له مانگی نیسان له نێوان 20 بۆ 35 كاتژمێردا بووه، نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر به 44 دینار دیاریكراوه، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناو شاری سلێمانی بۆ مانگی ئایار له نێوان هەزار دینار بۆ هەزار و 500 دینار ده‌بێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده 24 کاتژمێرى ده‌بێت و هەرکاتێک کارەباى نیشتیمانى کوژایەوە موه‌لیده‌كان كاره‌با بۆ هاوڵاتییان دابینده‌كه‌ن”.