فەرمی.. بنزیمە ڕیاڵ مەدریدی بەجێهێشت

یانەی ڕیاڵ مەدرید، لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا ڕۆیشتنی کەریم بنزیمەی لە ڕیزەکانی یانەی شاهانە ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیاندراوەکەی یانەی شاهانەی مەدرید-دا نووسراوە، “ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ کەریم بنزیمەی کاپتنی یانە ڕێککەوتووە، بۆ ئەوەی کۆتایی بەو قۆناغە نایاب و لەبیرنەکراوەکەی بهێنێت کە وەک یاریزانێک لە یانەکەماندا تۆماریکردووە.”

هەروەها نووسراوە، “یانەی ڕیاڵ مەدرید سوپاسگوزارە و سۆز و خۆشەویستی نیشاندەدات بۆ بنزیمە، کە بەڕاستی یەکێکە لە ئەفسانە گەورەکانی یانەکەمان.”

بنزیمە لە ساڵی 2009ەوە لە یانەی لیۆنی پایتەختی فەرەنساوە پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە کردووە، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 647 یاری لەگەڵ بەدرێسی سپیی مەدریدەوە ئەنجامداوە و 353 گۆڵی تۆمارکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ چواره‌م بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌کی به‌رامبه‌ر ئۆساسونا تۆمارکرد

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 28ی خوولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ یاریگای خۆیدا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئۆساسونا تۆمارکرد.…
Total
0
Share