لەبارەی دەستگرتن بەسەر کارگەیەک لە گەرمیان روونکردنەوە درا

سەرۆکایەتیی دادگاى تێهەڵچوونەوەى ناوچەى کەرکوک/ گەرمیان راگەیەندراوێکی لەبارەی دەستگرتن بەسەر کارگەیەکی ماددەی هۆشبەر لە سنووری گەرمیان بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە هاتووە،  ئەو کارگەیەی دەستیبەسەردا گیراوە لە گەرمیان، وەک هەر تاوانێکی دیکە لێکۆڵینەوەی تێداکراوە و رێکاری پێویستی تێداگیراوەتەبەر و تۆمەتبارەکان دەستگیرکراون.

باس لەوەشکراوە، تۆمەتبارەکان خەڵکى دەرەوەى هەرێمى کوردستانن و پەیوەندیان بە سنووری گەرمیانەوە نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی: لەمەودوا تا درەنگانی شەو چاودێریی زیادەڕەویی شۆستە و شەقامەکان دەکەین

وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەمەودوا بە توندی تا درەنگانی شەو چاودێریی زیادەڕەویی شۆستە و شەقامەکان دەکەین. ئەنجومەن حسێن،…
Total
0
Share