دوایین زانیاری لەبارەی وادەی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە ئاشكرادەكرێت

جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، رێككەوتنی لایەنە سیاسییەكان هەیە لەسەر تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای بودجە لەم هەفتەیەدا.

موحسین مەندەلاوی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هەندێك ناكۆكی لەگەڵ كورد هەیە و هەنگاودەنێین بۆ یەكلاكردنەوەی.

مەندەلاوی لە لێدوانێكدا بۆ میدیا عێراقییەكان وتیشی، “لیژنە و كۆبوونەوەی بەردەم لەنێوان بەغداد و هەرێمی كوردستان هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی پەیوەست بە بودجە”.

لای خۆیەوە پەرلەمانتارێكی لیژنەی دارایی گەیشتنە سازانی دەربارەی بڕگەی هەناردەی نەوتی هەرێم لە پرۆژەیاسای بودجە راگەیاند.

موعین كازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، وتوێژكاری چێوەی هەماهەنگی گەیشتووەتە سازان لەگەڵ پارتی سەبارەت بە میكانیزمی دەستووریی هەناردەی نەوت لە هەرێمەوە.

وتیشی ،”گفتوگۆكانی ئێستا لەنێوان هەردوولا بەردەوامە دەربارەی ماددەی 14ی بودجە كە لە 12 بڕگە پێكدێت، شەش بڕگەیان رێككەوتنی لەسەرە لە چێوەی رێككەوتنی حكومیدا، شەش بڕگەی دیكەیان تاوتوێكردن تیایدا بەردەوامە چونكە هەرێم بە دەستێوەردان لە كاروباری ناوخۆی خۆی دەزانێت”.

كازمی ئاماژەی بەوەشكرد، گفتوگۆكان بەردەوامن دەربارەی بەڕێوەبردنی دەروازە سنوورییەكان لەنێوان حكومەتی ناوەند و هەرێم و، رێگریكردن لە دەرهێنانی نەوت لە كێڵگەكانی موسڵ و كەركوك لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە.

بابەتی پێشتر

بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە 400 دۆنم گەنمی جوتیاران لە شارەزوور سوتا

بابەتی دواتر

گەنجێك بە چەقۆ كوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆک کۆماری عێراق: یەکێتی لە سەرەتای دروستبوونیەوە بڕوای تەواوی بە بەدیهێنانی دیموکراسی و ئاشتی و مافەکانی مرۆڤ هەبووە

سەرۆک کۆماری عێراق بەبۆنەی 49یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، یەکێتی هەمیشە ئامادەیی تەواوی…
Total
0
Share