ئامارەکانی توندوتیژی دژی پیاوان لە عێراق رووی لە بەرزبوونەوە کردووە

رۆژ لەدوای رۆژ رێژەی توندوتیژی دژی پیاوان لە عێراق لە بەرزبوونەوە دەکەن، بەڵام بەهۆی کلتوری عێراق و شارەوایی بەشێک لە حاڵەتەکان ئامارەکان زۆر ورد نین.

کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق بڵاویکردەوە، “ئامارەکانی توندوتیژی دژی پیاوان رووی لە بەرزبوونەوە کردووە، لە پارێزگای دیالە لە مانگێکدا حەوت بۆ 10 حاڵەتی توندوتیژی ژن دژی هاوسەرەکەی لە بنکەکانی پۆلیس تۆماردەکرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەشێک لە حاڵەتەکانی توندوتیژیش لەبەر هۆکاری کلتوری نایەنە بنکەکانی پۆلیس بەڵکو لەناو خێزانەکاندا چارەسەر دەکرێن”.

بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی توندوتیژی خێزانی لە عێراق لە کاتێکدایە چەندین رەشنووس و پرۆژە یاسا بۆ یاسای توندوتیژی خێزانی ئامادەکراون، بەڵام ئەنجومەنی نوێنەران نەیتوانیوە بیانکاتە یاسا.

 

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار بە رێژەیەكی زۆر دابەزی

بابەتی دواتر

لە کۆبوونەوەی پەرلەماندا تەندروستیی جەلال پەرێشان تێکچوو و گەیەندرایە نەخۆشخانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share