گەنجێك بە چەقۆ كوژرا

لە قەڵادزێ گەنجێك درایە بەر چەقۆ و بەر لە گەیشتنی بە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی گیانیلەدەستدا.

رووداوەكە درەنگانی شەوی رابردوو بووە، گەنجەكە لەلایەن دوو کەسەوە پەلاماردراوە.

پەیامنێرمان لە دەڤەری راپەڕین پێیڕاگەیاندین، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی قەڵادزێ، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی بەڕێکرا، بەڵام لە رێگا گیانیلەدەستدا.

قوربانییەكە ناوی (وەرزێر ئەحمەد) تەمەن 21 ساڵە و دانیشتووی گەڕەكی راپەڕین-ە لە قەڵادزێ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە یەکڕیزیمان لە هەرێم دەتوانین داکۆکی لە شایستە داراییەکانی خەڵکەکەمان بکەین

ئەمڕۆ 16ی تەمموزی 2025، ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان…
Total
0
Share