بەگومانی وەرگرتنی بەرتیل، پەرلەمان لیژنەی لەسەر ئەندامەكانی پێكهێنا

دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان

پەرلەمانی كوردستان لیژنەیەكی لەسەر پەرلەمانتارەكانی پێكهێنا، بۆ لێكۆڵینەوە لەبارەی گومانی وەرگرتنی بەرتیل لە كۆمپانیاكان، ئەمەش وەك كاردانەوەیەك بۆ ناڕەزایەتیی پەرلەمانتاران بەرامبەر ڕێگریكردنی سەرۆكایەتیی پەرلەمان لە سەردانیكردنی پڕۆژەكان.

لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستاندا، بەشێك لە پەرلەمانتاران ڕەخنەیان لەو نوسراوەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان كرد، كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەریكرد و ڕێگریكردووە لەوەی پەرلەمانتار بە تەنها سەردانی پڕۆژەكان بكات، پێشتریش نوسراوەكە ڕەخنەی بەشێك لە پەرلەمانتاران و فراكسیۆنەكانی لێكەوتەوە.

دوای ناڕەزایەتیی پەرلەمانتاران، پرسی پێكهێنانی لیژنەیەكی چاودێری و لێكۆلێنەوە خرایە دەنگدانەوە، كارەكەی بریتی دەبێت لە لێكۆڵینەوە لەبارەی گومانی وەرگرتنی بەرتیل لەلایەن پەرلەمانتارانی هەرێمی كوردستانەوە، بەزۆرینەی دەنگی پەرلەمانتارانیش پێكهێنانی لیژنەكە بڕیاریلێدرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی كارەبا: تاوەكو كۆتایی ساڵی 2026 كارەبای سەرانسەری هەرێمی كوردستان دەبێتە 24 كاتژمێری

وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، وەك قۆناغێكی ئەزموونی، لە رێگای پڕۆژەی رووناكییەوە كارەبای نیشتمانی 24 كاتژمێری دابیندەكرێت بۆ بازاڕی…
Total
0
Share