ئەردۆغان: چاكە و خراپەی هیچ لایەنێك لەبیرناكەین

رەجەب تەیب ئەردۆغان لە رێوڕەسمی دەستبەكاربوونی وەك سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، زیاتر لە 52%ی خەڵكی توركیا دەنگیان پێدواین و بۆ پێنج ساڵی دیكە بەڕێوەبردنی وڵات خرایە ئەستۆی ئێمە و ئێوارەی ئەمڕۆش كابینەی حكومەت رادەگەیەنین.

راشیگەیاند، چاكە و خراپەی هیچ لایەنێك لەبیرناكەین و لە دوای هەڵبژاردن لاپەڕەیەكی نوێمان هەڵداوەتەوە و بەڵێنمانداوە توركیا بە بەهێزی دەهێڵینەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئێمە خزمەتی گەلی توركیامان كردووە و گەلی توركیاش متمانەی بە ئێمە داوە بۆیە لە ئاست ئەو متمانەیەدا دەبین.

بابەتی پێشتر

ئومێد خۆشناو: بە هەموو شێوەیەك پشتیوانی لە دانانی كامێرای پۆینت تو پۆینت دەكەم

بابەتی دواتر

بلینكن دەچێتە سعودیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share