بلینكن دەچێتە سعودیە

بڕیارە هەفتەی داهاتوو وەزیری دەرەوەی ئەمریكا سەردانی سعودیە بكات، كە یەكەم گەشتی بلینكن بۆ ئەو وڵاتە دەبێت دوای دەستپێكردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی تاران و ریاز.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بڵاویكردووەتەوە، ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە میانەی گەشتەكەیدا كە لە 6ی مانگی حوزەیرانەوە دەستپێدەكات، بڕیارە سەردانی سعودیە بكات و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە كۆدەبێتەوە و بەشداریی لە دانوستانەكانی ئەنجومەنی هاریكاریی وڵاتانی كەنداودا دەكات.

بەپێی بەیاننامەكەی ئەو وەزارەتە، بڕیارە لە دانیشتنەكانی وەزیری دەرەوەی ئەمریكادا لەگەڵ بەرپرسانی سعودیە، پەیوەندیی ئابوری و ئەمنییەكان تاوتوێ بكرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راوێژکاری وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا: لەمەودوا پەنابەران ناتوانن خێزانەکانیان بهێنن

راوێژکارێکی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا رایدەگەیەنێت، ئەو وڵاتە رێکارەکانی بەرامبەر پەنابەران چڕکردووەتەوە. گۆنا ئەحمەد، راوێژکاری وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا رایگەیاند،…
زیاتر ببینە

سەبارەت بە رۆژهەڵاتی ناوەراست وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی لەندەن دەکات

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، ئەنتۆنی بلینکن سەبارەت بە پرسی ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەردانی بەریتانیا دەکات. لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی…
Total
0
Share