باڵیۆزی ئۆكرانیا لە ئەنقەرە: توركیا دووڕووە و گەشتی بۆ مەكەن

باڵیۆزی ئۆكرانیا لە توركیا داوای لە دامەزراوە گەشتیارییەكانی وڵاتەكەی كرد، كار لەگەڵ كەرتە گەشتیارییەكانی توركیادا نەكەن، هۆكارەكەشی بۆ “دووڕوویی” ئەو وڵاتە گەڕاندەوە.

ڤاسێل بۆدنەر، باڵیۆزی ئۆكرانیا لە توركیا، لە لێدوانێكی میدیاییدا ڕایگەیاند، “بەڕێوەبەری دەستەی دەزگاكانی گەشتیاریی توركیا لەگەڵ  ئێمە كۆبووەتەوە، دوای ئێمەش لەگەڵ باڵیۆزی ڕوسیا كۆبووەتەوە، كە ئەمەش نیشانەی دووڕووییە، ناكرێت بە یەك چاو سەیری ڕوسیا و ئۆكرانیا بكرێت، لەكاتێكدا ئەوان داگیركەرن”.

بۆیە باڵیۆزەكەی ئۆكرانیا داوا دەكات كەرتی گەشتیاریی وڵاتەكەی كار لەگەڵ توركیادا نەكەن.

توركیا ئەندامە لە هاوپەیمانێتی ناتۆ، سنووری ئاوی لەگەڵ ڕوسیا و ئۆكرانیادا هەیە، پێشتر پەیوەندییەكی تۆكمەی لەگەڵ هەردوولایاندا هەبووە، بەڵام لە قەیرانی نێوان ئۆكرانیا و ڕوسیا، خۆی بەدوورگرتووە و دەیەوێت بێلایەنانە مامەڵە بكات.

ساڵانە هاوڵاتییانی ڕوسیا و ئۆكرانیا بە مەبەستی گەشتكردن ڕوو لە توركیا دەكەن، بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی گەشتیاری توركیا، لە ساڵی 2021دا زیاتر لە دوو ملیۆن گەشتیاری ئۆكرانی سەردانی توركیایان كردووە، چوار ملیۆن و 700 هەزار ڕوسیش بۆ گەشتكردن چوونەتە توركیا.

بابەتی پێشتر

ئاگر لە كۆشكی سەرۆكایەتیی كۆماری توركیا كەوتەوە

بابەتی دواتر

زیلینسكی: ڕوسیای "تیرۆریست" دەیەوێت تۆقینی ئەتۆمی بڵاوبكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share