فڕۆکەیەکی جەنگیی ئێران کەوتەخوارەوە

 

بەرپرسی ئەمنیی پارێزگای ئەسفەهان ئاشکرایکرد، فڕۆکەیەکی جەنگیی لەجۆری F-7 لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای ئەسفەهان کەوتووەتەخوارەوە.

محەمەد ڕەزا جان بەرپرسی پارێزگای ئەسفەهان بە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی کۆماری ئیسلامی ئێرانی ڕاگەیاندووە، فڕۆکە جەنگییەکە لە ناوچەی ئەنارکی سەربە قەزای نایین کەوتووەتەخوارەوە.

ئەو بەرپرسە ئێرانییە باسی لەوەکردووە، فڕۆکەکە لەکاتی مەشقکردندا بووە، لە کاتژمێر 8:30ی بەیانی تووشی ڕووداوەکە بووە.

بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەوە، فڕۆکەوان و یاریدەدەری فڕۆکەوانەکە گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی جیهانی لەبارەی خۆڤاکسینکردن دژی ئاوڵەی مەیمون ڕوونکردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

کەشناسی: خۆڵبارین بەردەوام دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share