رەجەب تەیب ئەردۆغان وەكو سەرۆك كۆماری توركیا سوێندی یاسایی خوارد و لایەنگران و پەرلەمانتارانی بە چەپڵە رێزان پێشوازییان لێكرد.
كەمێك پێش ئێستا، رەجەب تەیب ئەردۆغان جارێكی دیكە وەكو سەرۆك كۆماری توركیا سوێندی یاسایی خواردەوە و رایگەیاند، بۆ پێنج ساڵی دیكە توركیا سپاردەی ئێمەیە و بەڵێندەدەین لە ئاست ئەو بەرپرسیارێتییەدا بین.
دوای رێوڕەسمی دەستبەكاربوونی لەگەڵ هاوژینەكەی، رەجەب تەیب ئەردۆغان چووە كۆشكی سەرۆكایەتیی توركیا لە ئەنكەرە.