پۆلیسی كەناراوەكانی توركیا 105 كۆچبەری ڕزگاركرد

پۆلیسی کەناراوەکانی تورکیا 105 کۆچبەری نایاساییان لەدەریای ئیجەدا ڕزگارکرد.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی توركیا، پۆلیسی کەناراوەکانی تورکیا لە ناوچەی ئەیوالیق لە پارێزگای بالیکسیر، تیمەکانمان توانیویانە 36 کۆچبەر ڕزگاربکەن کە یۆنان ناچاری کردبوون بگەڕێنەوە خاکی تورکیا.

باسی لەوەش كردووە، بەهەمانشێوە لە ئاوەکانی ناوچەی قوش ئاداس، دوای ئاگاداركردنەوەیان لە بوونی ژمارەیەک کۆچبەر تیمەئێشكگرەكان توانیویانە 36 کەس ڕزگاربکەن.

لەلایەکی دیکەوە لە کەناراوەکانی نزیک ناوچەی ئەیواجیک، پۆلیسی كەناراوەكانی توركیا 33 کۆچبەری دیكەیان ڕزگاركردووە كە بەهەمانشێوەی یۆنان ناچاری گەڕاندنەوەی کردبوون.

توركیا ڕەگەزنامەی كۆچبەرەكانی ئاشكرانەكردووە و دەڵێت، هەڵگری رەگەزنامەی جیاوازن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەناڵی 12ـی ئیسرائیلی: ئیسرائیل لەڕێی مانگێکی دەستکردەوە چاودێریی چەند وڵاتێک دەکات

كەناڵی 12ـی ئیسرائیلی رایدەگەیەنێت، ماوەی چەند رۆژێکە چەند وڵاتێکی ناوچەکە؛ کە لەنێویاندا عێراقیش هەیە، خراونەتە ژێر چاودێریی مانگێکی…
زیاتر ببینە

دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی شارستانیی ئێـ.ـران: گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێدەکەنەوە

ئێران ئاسمانی وڵاتەکەی کردەوە و گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە. دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی شارستانیی ئێران ڕایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکان بە شێوەیەکی…
Total
0
Share